هەیبەت حەلبوسی جەخت لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەروەری عێراق دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران "هەیبەت حەلبووسی" ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانە کردەوە کە بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەکانی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دەدرێن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، تێیدا هاتووه: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی سەردانی بارەگای وەزارەتی بەرگری کرد، و لەوێ لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپا و فەرماندە و بەڕێوەبەری سەرجەم لقەکانی سوپای عێراق کۆبووەوە."
لەراگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە "لە کۆبوونەوەکەدا ئاستەنگە ئەمنییەکان، پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان بۆ سەر عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک دۆسیەی تایبەت بە کاری دامەزراوەی سەربازی تاوتوێ کران."
بەپێی راگەیندراوەكەدا ئهوهیش هاتووه كه سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەسەر "پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانە کردەوە کە بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەکانی دەدرێن، هەروەها دوورخستنەوەی لە بازنەی ململانێکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی."
