واشنتن پلانهكهی دهگۆڕێت؛ ئهمریكا دهستی بهسهر كهشتیهكی پڕ كهلوپهلی سهربازی ئێراندا گرت
بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، تیمێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا مانگی ڕابردو چونهته کەشتییەک لە زەریای هیندی و دەستیان بەسەر کەرەستەی پەیوەندیدار بە سەربازیدا گرتوە کە لە چینەوە بەرەو ئێران دەڕۆیشت، ئەوەش لە ڕێگرییەکی دەگمەنی دەریاییدا بە ئامانجی ڕێگریکردن لە تاران لە دوبارە بنیاتنانەوەی جبەخانەی سەربازیی خۆی.
بەرپرسانی ئەمریکا ڕونیان کردەوە، کەشتییەکە سەدان کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی سریلانکا دور بوه کاتێک هێزهكانیان سواری كهشتییهكه بون و دەستیان بەسەر بارەکەدا گرتوه، پێش ئەوەی ڕێگە بە کەشتییەکە بدەن بەردەوام بێت لە ڕێگاکەیدا.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەمریکا لەڕێگەی هەواڵگرییەوە چاودێری بارکردنەکەی کردوە، ئهوهش بەوتەی بەرپرسان و کەسێکی دیکەی ئاشنا بەو ئۆپەراسیۆنە کە قسەی بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ کردووە.
بەرپرسێکی ئهمریكی باسی لەوەکردوه، کە ئهو بارەی كه بهرهو ئێران دهبرا، پێکهاتەکانی تێدایە کە دەتوانرێت لە چەکی ئاسایی ئێراندا بەکاربهێنرێت، بهڵام ئێستا بارەکە لەناوچوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە كهرهستهی سهربازیی و مهدهنی بون.
بەرپرسێکی دوەم لەگەڵ کەسێکی ئاشنای دەستبەسەرداگرتنەکە، وتی، ئەمریکا زانیاری هەواڵگری کۆکردوهتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات بارەکە بۆ کۆمپانیا ئێرانییەکانە کە تایبەتمەندن لە دابینکردنی پێکهاتەکانی بەرنامەی موشەکی ئێران. بە وتەی بەرپرسی یەکەم، هێزە تایبەتەکان شانبەشانی هێزە ئاساییەکان بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردوە.
ئەو ئۆپەراسیۆنە تیشک دەخاتە سەر پەنابردنی ئیدارەی ترەمپ بۆ تاکتیکی شەڕانگێزی لە دژی نەیارەکانی لە دەریادا، ئەو تاکتیکانە لە ڕابردودا بە دەگمەن بەکارهێنراون.
ئۆپەراسیۆنەکە چەند هەفتەیەک پێش ئەوە رویداوه كه ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممەی رابردو (10ی 12ی 2025)، دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری سزادراودا لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلادا گرت، کە بۆ گواستنەوەی نەوت لە ڤەنزوێلا بۆ ئێران بەکاردەهێنرا.
