واشنتن پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی سوپا دەکات: پابەندین بە کارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، پابەندبوونی خۆی بە کارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دووپاتکردەوە، لە کاتێکدا عێراق بەردەوامە لە بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارامتر و گەشاوەتر بۆ گەلەکەی.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگهیندراوێكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا عێراق یادی 105 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق دەکاتەوە، دەستخۆشی لە خزمەت و قوربانییەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەین، لە نێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە، لە بەرگری کردن لە عێراق و پاراستنی سەروەرییەکەی."
ههروهها ئهوهیش هاتووه : "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان بە ڕۆڵی گرنگی ئەو هێزانەدا دەنێت لە بەدیهێنانی سەرکەوتنی مەیدانی بەسەر ڕێکخراوی داعشدا کە بە زەحمەت بەدەستهات، هەروەها لە پشتگیریکردنی عێراقێکی سەقامگیردا."
ڕوونیشیکردەوە: "پابەندبوونی خۆمان بە کارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دووپاتدەکەینەوە، لە کاتێکدا عێراق بەردەوامە لە بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارامتر و گەشاوەتر بۆ گەلەکەی."
