واشنتۆن هۆشداری دەداتە بەغدا لە نێوان کشانەوەی دیپلۆماسی یان ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکان هەڵدەبژێرێت
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانی عێراق ،ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکێک لە هۆکارە دیارەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ تارانی پایتەختی ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ئاشکرا کرد.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی (موتەڵع)ی ڕاگەیاند " سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەردانی تارانی کرد چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد و لەوێ لەگەڵ ڕێبەری باڵا عەلی خامنەیی کۆبووەوە و داوای لە خامەنەئی و سەرکردەکانی ئێران کرد یارمەتی بدەن لە ڕاگرتنی هێرشەکانی لایەنە عێراقییەکان بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا."
وتیشی " ترسێک هەیە لەنێو حکومەتی عێراقدا کە ئەم هێرشانە لەوانەیە ببنە هۆی دیاردەیەکی مەترسیدار بۆ سەر وڵاتەکە کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری."
سەرچاوەکە وتیشی " بەردەوامبوونی هێرشەکە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لەلایەن ئەو گروپانەوە دەرئەنجامی دیکەی دەبێت کە لەوانەیە وا لە ئەمەریکاییەکان بکات وەڵامی ئەم هێرشانە بدەنەوە."
ئاژانسی (موتەڵع) لە سەرچاوەیەکی باڵای سیاسییەوە زانیویەتی کە بلینکن لە میانەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانییەکاندا ئاگاداری کردووە سەبارەت بە تێکدانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ژمارەیەک لە نێردە دیپلۆماسییە ڕۆژئاوایی و تەنانەت عەرەبییەکان لە حاڵەتی بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی ناو عێراق.
