والتز: سه‌ركرده باڵاكانی حوسییه‌كانی كوژراون له‌نێویاندا پسپۆڕی سه‌ره‌كیی موشه‌كی گروپه‌كه هه‌یه.
مایك والتز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ده‌ستیپێكردوه، تا ئێستا سه‌ركرده باڵاكانی حوسییه‌كانی كوژراون، له‌نێویاندا پسپۆڕی سه‌ره‌كیی موشه‌كی گروپه‌كه هه‌یه.
مایك والتز به كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی راگه‌یاندوه، "ئێمه بۆردومانی باره‌گاكانیان، ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، كارگه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكهوانیشیانمان كردۆته ئامانج".
مایك والتز ناسنامه‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه كه كوژراوه، هه‌روه‌ها هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی دیكه كه كوژراون، نه‌خستوه‌ته‌ڕو و جهختیشیكردۆتهوه، "چه‌ندین سه‌ركرده‌ی حوسیهكانمان كردۆته ئامانج".
سوپای ئه‌مریكا تا ئێستا ورده‌كارییه‌كی كه‌می سه‌باره‌ت به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه بڵاوكردۆته‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی حوسییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتیوانی له ده‌ریای سور كرد به‌هۆی شه‌ڕی غه‌ززه ده‌ستیپێكردبو .
