وتەبێژى حکومەتى عێراق:پەکەکە رێکخراوێکى قەدەغە کراوە وەکو رێکخراوێکى قەدەغەکراو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
باسم عەوادی وتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند،پەکەکە رێکخراوێکى قەدەغە کراوە وەکو رێکخراوێکى قەدەغەکراو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت،هەردوولا عێراق و تورکیا گەیشتوونەتە نیمچە رێککەوتنێک لەسەر پرسی پەکەکە و، دەشڵێت: "رێگەنادەین پەکەکە کردەی سیاسی و سەربازی لەخاکی عێراقدا ئه‌نجام بدات". هه‌روه‌ها گوتیشی: " له‌مه‌ودوا وه‌ك میوان و په‌نابه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كه‌ین".
باسم عەوادی وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق وتی: "لیژنە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و تورکیا و،لایەنە راوێژکارییە گرنگە ئەمنییەکانی هەردوولا، لە گفتوگۆی بەردەوام دان، گەیشتوونەتە نیمچە رێککەوتنێک لەسەر پرسی پەکەکە، داواجار ئەم رێکخراوە لێرە وەکو میوانێکە و رێگەی پێ نادەین پیادەی کردە سیاسیی و سەربازییەکانی لەسەر خاکی عێراقدا بكات و، بەسەرپەرشتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەکو پەنابەر مامەڵە لەگەڵ رێکخراوەکەدا دەکەین".
هه‌روه‌ها عه‌وادی وتی: "لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە هەردوو وڵات هاریکاری و هەماهەنگی ئەمنییان دەبێت، وەکو چۆن رێککەوتنیی ئەمنیمان لەگەڵ ئێران واژۆکردووە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەماوەی رابردوودا تارادەیەکی باش کارمان لەسەر گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، کار دەکەین بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی هاوشێوەی ئەمنی لەگەڵ ئێران بە هەمان شێوە لەگەڵ تورکیا.
