وتەبێژی حکومەت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی زیادەرۆیی بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جادریە ڕاگەیاند
ئەمڕۆ شەممە"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت،ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بەزیادەرۆیی بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جادریە ڕاگەیاند. "عەوادی"لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو لیژنەیەی کە سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جادریە پێکهێنراوە ڕاسپاردەکانی خۆی ئاراستەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد:- کە ئەو لیژنەیەی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جادریە پێکهێنراوە،ڕاسپاردەکانی خۆی پێشکەش بە نووسینگەی سەرۆک وەزیران کردوە و لیژنەکە پێشنیاری کرد کە دەستەی دەستپاکی ڕێنمایی بکرێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ کارمەندانی پەیوەندیدار بکاتەوە،لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرە لە ڕەسافە دوو بەتۆمەتی ساختەکاری و دەستکاریکردن. ئەوەشی خستەروو :- کە میراتگرەکەی "عەبدولحەمید لامی" هەماهەنگی لەگەڵ تۆمەتباری هەڵهاتوو"سەلمان محەمەد حسێن" کردووە بۆ فرۆشتنی ئەو ناوچانەی کە خاوەندارێتییان نییە بە هاوڵاتیان، کە ڕووبەرەکەیان 400 مەتر چوارگۆشەیە. ووتیشی :- لێکۆڵینەوەی یاسایی ئەنجامدراوە لە مامەڵە کارگێڕییەکان لەسەر پارچە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سەرەوە، و ئەوانەی کە کەمتەرخەم بوون ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون، جگە لەوەی وەزیری دارایی ڕێنمایی کردوە بۆ کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەک لە خانووبەرەی دەوڵەت .
