وتەبێژی حکومەت: گواستنه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی جیهانییه
وته‌بێژی حكومه‌ت، باسم عوادی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر بوونی پێزانینێکی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بۆ ڕێكخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌كاتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گواستنه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی جیهانییه.
عوادی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگه‌یاند: "پێزانینێكی جیهانی و هه‌رێمی بۆ ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی عێراق هه‌یه،" ڕوونی كرده‌وه كه "دوایین جار كۆمكاری عه‌ره‌بی ستایشی ئه‌زموونی عێراقی كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، و گواستنه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سووربوونی عێراق له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان."
وتیشی كه "ئه‌زموونی عێراقی له‌ناو ئه‌م مامه‌ڵه عه‌ره‌بی و هه‌رێمییه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زموونه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان،" و ڕوونیشی كرده‌وه كه "عێراق ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی دیموكراسی پێشكه‌ش كردووه."
