وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە بەغدا لەبارەی پرسی بهبانكیكردنی مووچەی مووچهخۆرانهوه لێدوانی دا
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرهیهکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا لەبارەی پرسی بهبانكیكردنی مووچەی مووچهخۆرانهوه ڕایگهیاند، "هیچ هۆکارێک نییە مەترسیی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروستبکات، مووچە چارەسەر دەبێت و ئەم دڵنیاییە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە مووچەخۆران دەدرێت".
لەبارەی پرۆژەی هەژماری من، دڵشاد شەهاب وتی: ئامانجی هەرێمی کوردستان دڵنیاییدانە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتنی هاوبەشی باشیش هەیە لەنێوان هەولێر و بەغداو بەدڵنیاییش دەگەنە ڕێککەوتنێت کە لە بەرژەوەندی مووچەخۆران بێت.
به وتهی دڵشاد شەهاب، "بانکەکانی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی بانکی ناوەندییان هەیە و پرۆسەی بەبانکیکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازی نییە".
ئهوهشی خستهڕوو كه لە کۆبوونەوەکانی ئەم دوو ڕۆژەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بابەتەکانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جێگەی بایەخ بووە، بەتایبەتی پرسی ئەمنی و هەڕەشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەتایبەتی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە زیانێکی زۆری ئابووری بە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
