وهزارهتی دارایی و ئابووری پێگەیشتنی کارتی هەژماری من ڕاگەیاند
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ماوەبەسەرچووی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه كه بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی ڕادەستی تیمی (هەژماری من) کرد.
لهو ڕاگهیاندراوەدا وهزارهتی دارایی بڵاویكردهوه، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی (هەژماری من)، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) دهستیكرد بە ڕادەستکردنی یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکان بە تیمی هەژماری من، کە پێکهاتبوو لە کارتی بانکی 368 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئهوهش خراوهته ڕوو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی کارتە چاپکراوەکانی دیکەی بانکەکەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا بانکی ناوبراویان هەڵبژاردبوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من و لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو، تاکو بە زووترین کات بتوانێت کارتەکان ڕادەستی فەرمانبەرانی خوازیار بکات.
هاوكات له ڕاگهیاندراوهكهی وهزارهتی دارایی حکوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان ئاماژه بەوەشكراوه، هیوادارین سەرجەم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان لە پرۆسەی بە بانکیکردن لەڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لەو حەوت بانکانەی کە ئێستا لە پڕۆژەی هەژماری من ـدا بەردەستن.
