وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه: پێویستە كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگری له پلانی كۆچپێكردنی به‌زۆری فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بگرێت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات،پێویستە كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگری له پلانی كۆچپێكردنی به‌زۆری فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بگرێت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 10ـی شوباتی 2024) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند، به نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆره‌وه چاودێری ئه‌و هه‌واڵانه ده‌كات كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئیسرائیل پلانی هه‌یه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌ززه‌دا، كاره‌سات و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نوێی مرۆیی ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به پێویستی ده‌زانێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگری له پلانی كۆچپێكردنی به‌زۆری فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بگرێت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتیشیكرده‌وه پێویست ده‌كات ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له دژی فه‌ڵه‌ستنییه‌كان كۆتاییپێبهێنریت و هاوكارییه مرۆییه‌كان بگاته گه‌لی فه‌ڵه‌ستین.
