وه‌زاره‌تی نه‌وت بانگهێشتی كۆمپانیاكانی ئاپیكۆر و وه‌زاره‌تی سامانه‌كانی هه‌رێم دەکات بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا
وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بانگهێشتی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وتی له ژێر چه‌تری "ئاپیكۆر" و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به گرێبه‌سته ئه‌نجامدراوه‌كانه، له هه‌وڵێكدا بۆ گه‌یشتن به‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه به‌شدارن له په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان به پێی باشترین بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بكات.
دوێنێ هه‌ینی هه‌شت كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ڕایانگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ده‌ستپێناكه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌غدا له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی توركیا به نزیكه‌ی ڕاگه‌یاند.
