وه‌زیری به‌رگری عێراق داوا دەکات دۆسیەی سه‌رگه‌ران و ئه‌و ناوچانه له‌سوپا وه‌ربگیرێته‌وه و بدرێته وه‌زاره‌تی ناوخۆ
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگری عێراق داوای لە سەرۆک وەزیران کردووە دۆسیەی سه‌رگه‌ران و ئه‌و ناوچانه له‌سوپا وه‌ربگیرێته‌وه و بدرێته وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
یاروه‌یس له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، وه‌زیری به‌رگری نیگه‌رانه لە روداوه‌كانی سه‌رگه‌ران"، ده‌شڵێت، "ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی بڕیاری دادگایان له‌سه‌ره جارێ ئیشكردن تێیاندا ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام زه‌وی و زاره‌كانی دیكه جوتیاران ده‌توانن بیكێلن".
وتيشى"ئه‌مرۆ وه‌زیری به‌رگری عێراق قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه و داوایلیكردوه كه دۆسیه‌ی سه‌رگه‌ران و ئه‌و ناوچانه له‌سوپا وه‌ربگیرێته‌وه و بدرێته وه‌زاره‌تی ناوخۆ".
راشیگه‌یاندوه، "وه‌زیری به‌رگری نیگه‌رانه له‌وه‌ی به‌هۆی روداوه‌كانی سه‌رگه‌رانه‌وه، به‌خراپی ناوی سوپا ده‌هێنرێت و ئه‌و فشارانه‌ی له به‌غدا كراونه‌ته سه‌ریان داوای بانگكردنی بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت".
كاروان یاروه‌یس ده‌شڵێت، "ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی بڕیاری دادگایان له‌سه‌ره جارێ ئیشكردن تیاندا ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام زه‌وی و زاره‌كانی دیكه جوتیاران ده‌توانن بیكێلن".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مڕۆ له‌سه‌رگه‌ران، فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماده‌نه‌بون پێشوازی له فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی هه‌شت بكه‌ن، به‌هۆی نیگه‌رانی جوتیاران و هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاوی سوپا له ناوچه‌كه‌دا".
