وڵاتانی گرووپی جى 7 ئیدانەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەكەن
وڵاتانی گرووپی جی 7 ئیدانەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەكەن پشتبوانی خۆیان بۆ ئیسرائیل دووپاتدەکەنەوە.
لە راگەیهندراوێكدا وڵاتانی گروپی جی 7 بەتوندی ئیدانەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەكەن و داوا دەكەن هەمووان دانبەخۆیاندابگرن و دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز نەكەن.
سەرۆكی ئەنجوومەنی یەكێتی ئەوروپا دەڵێ، تێكڕا وڵاتانی ئەندامی گرووپی 7 ئیدانەی هێرشەكانی ئێرانمان كرد بۆسەر ئیسرائیل، هێرشەكان بەشێوەیەك بوون پێشتر هێرشی لەو جۆرە نەكراوەتەسەر ئیسرائیل.
داوا لە هەمووان دەكەن دانبەخۆیاندا بگرن. لە هەوڵەكانمان بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە بەردەوام دەبین و دەستبەجێ كۆتایهێنان بە قەیرانی غەززە و راگەیاندنی ئاگربەست.
سەرۆكی ئەنجوومەنی یەكێتی ئەوروپا ئاماژەبەوە دەكات هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست و لەناویشیدا لوبنان كۆدەبێتەوە.
