وڵاتێکی عەرەبی ئامادەکاری دەکات بۆ کڕینی یانەی بەرشەلۆنە بە 10 ملیار یۆرۆ
محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیی دەیەوێت بەرشەلۆنە بکرێت و بۆ ئەم مەبەستە 10 ملیار یۆرۆی ئامادەکردووە.
پاش ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە ماوەی چەند ساڵێکە بەدەست کێشەی داراییەوە دەناڵێنین و تاوەکوو ئێستاش نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن، هەربۆیە مشتومڕ لەسەر کڕینی یانەکە دەستی پێکردووە.
لە نوێترین پێشهاتدا فرانسوا گالاردۆی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ڕایگەیاندووە کە محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودی دەیەوێت سەرجەم پشکەکانی ئەو یانە کەتەلۆنییە بکرێتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە شازادەکەی سعودییە بڕی 10 ملیار یۆرۆی بۆ ئەم مەبەستەی تەرخان کردووە.
لەلایەکیترەوە تاکە رێگر لەبەردەم کڕنی بارسا لەلایەن بن سەلمانەوە ئەوەیە کە هاندەرانی ئەو یانەیە بەرشەلۆنە بە مێژووی هەرێمی کەتەلۆنیا دەزانن و قورسە بهێڵن کەسێک خاوەندارێتی بگرێتە ئەستۆ کە لە بنچەدا ئیسپانی نەبێت.
