ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە ئامادەکردنی هەلی کار بۆ هاولاَتیان وە دانیشتووانی
بەرزبوونەوەی بەردەوام لە هەلی کار لە ئەمەریکا لە مانگی سێدا بەردەوام بوو، ئەمەش وایکرد ڕێژەی بێکاری بۆ 3.5٪ دابەزی.
وەزارەتی کار لە ڕاپۆرتێکیدا کە ڕۆژی هەینی بە شێوەیەکی بەرفراوان چاودێری دەکرێت ڕایگەیاند، مووچەی کرێکارانی نا کێڵگەیی لە مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی 236 هەزار هەلی کار زیادی کردووە.
داتاکانی مانگی شوبات پێداچوونەوەیان بۆ کراوە بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە 326 هەزار هەلی کار زیادکراوە لەو 311 هەزار کارەی کە پێشتر ڕاگەیەندراوە.
ئابوریناسان کە لەلایەن ڕۆیتەرزەوە ڕاپرسییان بۆ کراوە پێشبینی ئەوە دەکەن هەلی کار بە ڕێژەی 239 هەزار کەس زیاد بکات، ژمارەی هەلی کار لە نێوان 150 هەزار بۆ 342 هەزار هەلی کاردایە.
ئابووری پێویستی بە دروستکردنی نزیکەی 100 هەزار هەلی کار هەیە لە مانگێکدا بۆ ئەوەی لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی ئەمەریکا ڕێکبکرێت.
ڕێژەی بێکاری لە مانگی شوباتەوە بۆ 3.5٪ دابەزیوە لە 3.6٪. تێکڕای داهاتی هەر کاتژمێرێک لە مانگی ئازاردا.
