وەزارەتی بازرگانی دامەزراندنی شاری زێڕی جیهانی لە بەغداد راگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگان جەختیکردەوە ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی شاری زێڕی جیهانی لە بەغداد دا.
وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوەگ: ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری ئەو پێشنیازەی پەسەند كرد كە وەزارەتی بازرگانی پێشكەشی كردووە بۆ دامەزراندنی شارێكی جیهانی زێڕ لە بەغداد، هەنگاوێكی ستراتیژییە بە ئامانجی خۆجێییكردنی پیشەسازی زێڕ و زێڕینگەریی لە ناوخۆی عێراق و بەرزكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، هاوتەریب لەگەڵ ئامانجەكانی بەرنامەی حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی گەشەپێدانی پیشەسازی و ڕەخساندنی هەلی كار.
ئاماژەی بەوەشكرد: پڕۆژەكە نوێنەرایەتی بازدانێكی چۆنایەتی دەكات لە گەشەپێدانی پیشەسازییە نیشتمانییەكان، و رونیشیكردەوە: شارەكە سیستەمێكی یەكگرتوو لەخۆدەگرێت كە یەكە پیشەسازییە تایبەتمەندەكان و سەنتەری ڕاهێنانی پێشكەوتووی ئاڵتونسازی بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لەخۆدەگرێت، هەروەها بازاڕە پێشكەوتووەكان و بۆرسەیەك بۆ زێڕ و زێڕینگەریی لەخۆدەگرێت.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندییە ئابوورییەكانی دەرەوە ڕیاز فاخر هاشمی رایگەیاند: ئامانجی پڕۆژەكە پاڵپشتی كەرتی تایبەت و فراوانكردنی بەشداریكردنیەتی لە ئابووریی نیشتمانیدا، و وتیشی: شارەكە لە چوارچێوەی شارە ئابورییە یەكگرتووەكە لە بەغدا دادەمەزرێت، ئەمەش بەشدارە لە گۆڕینی پایتەخت بۆ ناوەندێكی هەرێمی بۆ پیشەسازی زێڕ و بازرگانی.
لە درێژەی قسەكانیدا، رونیكردەوە: وەزارەتی بازرگانی دەستیكردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی تەرخانكردنی زەوی و دەركردنی مۆڵەتی وەبەرهێنان وەك ئامادەكارییەك بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
