وەزارەتی بازرگانی ڕەتیدەکاتەوە گەنم لە جووتیاران بە نرخێکی کەم بکڕێت
وەزارەتی بازرگانی عێراق ره‌تیكرده‌وه گه‌نم له جوتیاران به نرخێكی كه‌م بکرێت به‌راورد به كرێ و تێچووی چاندن،ئاماژەی بەوەکرد" كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و به‌بێ هیچ ده‌ستوه‌ردانێك ئه‌نجام ده‌درێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له چه‌ند میدیایه‌ك باسكراوه کە وه‌زاره‌تەکەیان مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ جوتیارانی عێراق نه‌كردووه و نرخی كڕینی گه‌نمی بۆ هه‌ر ته‌نێك بۆ ٤٥٠ هه‌زار دینار كه‌مكردووته‌وه، به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه نادروستن.
وه‌زاره‌تەکە دووپاتیكرده‌وه، كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و به‌بێ هیچ ده‌ستوه‌ردانێك ئه‌نجام ده‌درێت، روونیشیكرده‌وه، به‌بازاڕكردنی گه‌نم به‌نده به‌و كۆنتڕۆڵانه‌ی كه به‌پێی بریارنامەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ساڵی ٢٠٢٤ ده‌رچوون كه مه‌رجی دانانی نرخی كڕینی گه‌نمی ناوخۆیی دیاریكراوه، به‌جۆرێك ٨٥٠ هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر ته‌نێك له زه‌وییه ئاودێرییه‌كان به به‌كارهێنانی سیستمی هاوچه‌رخ.
ئه‌وه‌شی خستووەتەڕوو، بڕی ٨٠٠ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێك گه‌نم دیاریكراوه بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به رێگای كۆن و ته‌قلیدی ئاودێری ده‌كرێن، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق روونیكردووەته‌وه كه ئه‌و گه‌نمه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵیدا به‌رهه‌مده‌هێنرێت به‌پێی نرخه جیهانییه‌كان نرخیان بۆ داده‌نرێت.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق هیچ رۆڵێكی نییه له دانانی نرخ، جا چی له چوارچێوه‌ی پلانی كشتوكاڵیدا بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵی، رێكاره‌كانی وه‌رگرتنی گه‌نمیش له جوتیاران دوای پشكنینی تاقیگه‌یی گه‌نمی بازاڕكراو له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه له شوێنه‌كانی وه‌رگرتن ئه‌نجام ده‌درێت.
