وەزارەتی بەرگری وردەکاری ڕووداوەکەی کۆلێژی سەربازی سلێمانی ئاشکرا دەکات و لێکۆڵینەوەی بەپەلە ڕادەگەیەنێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لەکاتی مەشق و ڕاهێنان لە کۆلێژی سەربازی له سلێمانی ڕویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، ده‌شڵێت، "لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه ده‌كه‌ین".
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە باسی لهوهكردوه، "لە میانەی چالاکییەکی مه‌شق و ڕاهێناندا له‌لایه‌ن خوێندكارانی وەجبەی 89 لە کۆلێژی سەربازی له پارێزگای سلێمانی تەقینەوەیەک ڕویدا و بەهۆیەوە چوار خوێندکار برینداربون".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دەستبەجێ بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن، سێ کەسیان دوای وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره، خوێندکاری چوارەمیش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و بە فڕۆکە دەگوازرێتەوە بۆ بەغدا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه، "دوابەدوای ئەو ڕوداوە، وەزارەتی بەرگری لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات بۆ دیاریکردنی هۆکار و بارودۆخه‌كه و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دڵنیابون لەوەی لە داهاتودا دوبارە نەبێتەوه".
