وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، لیستێكی نوێی موچەی موچەخۆرانی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی لیستەكەش، هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و تەواوی هێزە ئەمنیەكان رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتو موچەی مانگی (شوبات/2)ی2024 وەردەگرن.

ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهممه، وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان، لیستی موچهی مانگی (شوبات/2)ی فەرمانبەرانی راگهیاند كه لهماوهی چوار رۆژدا دابهشدهكرێت.
بەگوێرەی لیستی موچەی مانگی (شوبات/2)ی موچەخۆران، هەریەك لەوەزارەتی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە، هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن، یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە، هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەت لە لیستەكە بەدەركرابون.