وەزارەتی ناوخۆ:رێژەی تاوانەکان بەراورد بەپێشتر لەکەمبوونەوەدایە
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕێژەی تاوانەکان لەکەمبوونەوەدایەو فەرمانیشی دا دەربارەی ماتۆڕسکیلەکان. وەزارەتى ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا راگهیاند" وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ گوێگرتن لە پوختەی مانگانەی مانگی تشرینی دووەم ،بەئامادەبوونی بریکاری کاروباری پۆلیس و کادیرانی پێشکەوتووی وەزارەت وفەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد و فەرماندەکانی پۆلیسی پارێزگاکان لەڕێگای تەلەفزیۆنەوە. شمەری جەختیلەوەکردەوەکە هۆکاری تاوانەکانی بەزۆری ماددەهۆشبەرەکانە، پێویستیشە هێزە ئەمنیەکان بەدوداچوون بکەن بۆ مۆڵگەکانی تاوانی ماددەهۆشبەرەکان. دەسخۆشیشی کرد لە فەرماندەییەکانی پۆلیس کە توانیویانە ڕێژەی تاوان کەم بکەنەوە، پێداگریشی کرد لەوەی کە پێویستە سەرجەم هێزەئەمنیەکان بەدوداچون بکەن بۆ خاوەن ماتۆڕسکیل و تەکتوکەکان کە سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ دەکەن.
