وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دەستپێدەکات دژی ئەندامانی حەماس
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند كه پشکنین لە چوار ناوچەی جیاوازی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە کە ئەندامانی گروپە قەدەغەکراوەکانی حەماس و سامیدونی فەڵەستینییان کردۆتە ئامانج.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا نانسی فیزەر لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی پێنجشەممە (23ـی تشرینی دووەمی 2023) پشتڕاستی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی دژ بە ئیسلامییە توندڕەوەکان و وتی: "بە قەدەغەکردنی حەماس و سامیدون لە ئەڵمانیا، ئاماژەیەکی ڕوونمان ناردووە کە ئێمە پشتیوانی لەو تیرۆرستانە ناکەین بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەو کردەوانەی حەماس دژی ئیسرائیل ئەنجامی دا".
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دەستپێدەکات بۆ بەئامانجکردنی کۆمەڵەیەکی دڵسۆزی حیزبولڵای لوبنانی و جەختیکردەوە لەوەی "لە کاتێکدا زۆرێک لە جولەکەکان هەست بە هەڕەشە دەکەن، ئەڵمانیا قبوڵی پڕوپاگەندەی ئیسلامی یان هاندانی دژە جولەکە و دژە ئیسرائیل ناکات".
