وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە تۆمەتەكانی فەرمانبەرێك بڵاوكردەوە كە موچەكەی وەرنەگرتووە و هەرەشیشی لێكراوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، "هەندێك لە سایتەكانی سۆشیال میدیا گرتە ڤیدیۆییەکیتن بڵاوكردەوە كە تێیدا كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆ گلەیی لە وەرنەگرتنی مووچەكەی دەكات و تۆمەتی دەخاتە پاڵە چەند كەسێك كەهەرەشیان لێكردووە".
لە ڕوونكردنەوەكەدا وەزارەتی ناوخۆ ئەوەیش هاتووە كە، "ئەم كارمەندە سەر بە لیوای پێنجە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە، دووجار لە خزمەت جێهێشتووە و لە كۆتایی مانگی دووەمی ئەمساڵدا گەڕاوەتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداركراونەتەوە بۆ دەركردنی فەرمانی كارگێڕی بۆ ئەو مەبەستە لە گەڕاندنەوەی، بەڵام هێشتا دەرنەچووە"، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو "یەكێكە لەو ئەندامانەی كە ئامادەنەبوونی زۆر بووە وە حاڵەتی گلەیی هەیە لەسەر پابەندنەبوونی بە كاری فەرمی".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "بەهۆی دەركەوتنی لە سۆشیال میدیا بە سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەكان، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دژی پێكهێنرا".
