المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی نەوتی پلانەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا ڕاگەیاند


23:02 عێراق
2025-03-23
33240

وەزارەتی نەوتی عێراق، پلانەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا تا ساڵی 2029 ڕاگەیاند، دەڵێت، "دیارترین پڕۆژەکانی کەرتی دەرهێنان لە ئێستادا، پڕۆژەی پەرەپێدانی غازە لە کێڵگەی ئەرتاوی و پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتە لە کەرکوک، هەروەها کۆمپانیا نیشتمانییەکانی دەرهێنان بەرپرسیارن لە 70%ی چالاکییەکانی کارپێكردن".

باسم محەمەد خوزەیر، یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، وەزارەتەکەیان هەوڵدەدات توانای بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە چوارچێوەی پلانێکی پێنج ساڵەی دیاریکراودا زیاد بکات، بە ئامانجی ئەوەی کە لە نێوان ساڵانی 2028 بۆ 2029 بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل بەرزبكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی نەوت کاردەکات بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە لەرێگەی پڕۆژەکانیەوە کە سەرجەم پارێزگاکان لەخۆدەگرێت، بەسود وەرگرتن لەو چالاکی گەڕانانەی کە کۆمپانیای دۆزینەوەی نەوتەوە ئەنجامی دەدات، هەروەها كارەكانی هەڵکەندن و بەرهەمهێنان لە کێڵگەکاندا لەرێی شەش خولەكەی مۆڵەپێدانەوە دەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشكرد،  لە دیارترین پڕۆژەکانی ئێستا لە کەرتی دەرهێناندا، پڕۆژەی پەرەپێدانی غازە لە باشور، لە کێڵگەی ئەرتاوی، جگە لە پڕۆژەکانی دیکە، لەوانە پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی گرنگ لە کەرکوک، کە رێککەوتن لەبارەیانەوە کراوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ کۆمپانیای بی پی-ی بریتانی واژۆبکرێت.

ئەوەشیخستەڕو، کۆمپانیا نیشتمانییەکانی دەرهێنان لەئێستادا بەرپرسیارن لە 70%ی چالاکییەکانی کارپێكردن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 12941
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 11580
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12403
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12156
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11522
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11336
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11288
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11381
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11441
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12282
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 11703
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12017
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10077
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11421
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11179
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4467
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 10994
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5971