وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان: هەرکەسێک ڕیکلام بۆ ئامێری گزیی بکات دەستگیر دەکرێت
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، هەرکەسێک ڕیکلام بۆ ئامێری گزیی بکات دەستگیر دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ئەمرۆ شەممە (20ـی نیسانی 2024) رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکان، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەکات بۆ ڕوبەڕووکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریوبدەن.
وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکات بە هەموو جۆرێک دووربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن، هەروەها هەر کەسێکیش ئەو کارانە بکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ساڵی پار ڕووبەڕووی یاسای دەکاتەوە تەنانەت پاش تەواوبوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانیش بێت.
