وەزارەتی کار دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە: هیچ پشێوییەک لەناو خانەی نەوجەوانانی کچان لە سڵێخ ڕووینەداوە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕەتیکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژاوەگێڕی لەناو ماڵی نەوجەوانانی کچان لە ناوچەی سڵێخ ڕوویدابێت.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە، "ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بەروودانی ئاژاوە یان توندوتیژی لەناو ماڵی نەوجەوانانی کچان لە ناوچەی سڵێخ بڵاوبووەتەوە بەتەواوەتی ڕەتدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەی ڕوویدا تێنەگەیشتنێکی سادە بووە لە نێوان ژمارەیەک سودمەنددا، کە دەستبەجێ مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی ماددی و جەستەیی تۆماربکرێت". جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی کردەوە بە دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و سەقامگیر لەناو هەموو داڵدەگاکان و بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی بۆ گرنگیدان بەو گروپانەی کە سوودمەندن لە خزمەتگوزارییەکانی، لە هەمان کاتدا شەفافیەت و پەیوەندی بەرپرسیارانە لەگەڵ خەڵکدا بەرز دەکاتەوە.
داوای لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە "دروستی لە ڕاپۆرتکردنی هەواڵەکاندا بەکاربهێنن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست یان لایەنگری بە مەبەستی توڕەکردن یان چەواشەکردن بەدوور بگرن"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "تاکە سەرچاوەی فەرمی هەر زانیارییەک ماڵپەڕ و لاپەڕە فەرمییەکانیانە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا".
