وەزیرانی نەوتی ئێران و عێراق یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن بۆ پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشیان واژۆ كرد
وه‌زیری نه‌وتی ئێران و وەزیری نەوتی عێراق، له به‌غدا یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌كانیان واژۆ كرد بۆ ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی و به‌ره‌وپێشبردنی هاوكاری هاوبه‌ش، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بكات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، موحسین پاكنه‌ژاد، وه‌زیری نه‌وتی ئێران گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و تاوتوێی په‌ره‌پێدانی هاوكاریی وزه‌ی نێوان ئێران و عێراق.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی غازی ئومێدبه‌خشی هه‌یه و كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆبژێوی له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌كات.
هەروەها، موحسین پاكنه‌ژاد وه‌زیری نه‌وتی ئێران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پێشوازی گه‌رم و سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و په‌یوه‌ندییه كولتورییه قوڵه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ربڕی و جه‌ختی له گرنگی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
