وەزیری تەندروستی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی بیمەی تەندروستیەوە ئاشکرا دەکات
وەزیری تەندروستی عێراق دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی بیمەی تەندروستی له رۆژی یەکشەممەی داهاتو (5ی 11ی 2023) راگەیاند، دهشڵێت، له قۆناغی یهكهمدا چهند ههندێك دامهزراوه دهگرێتهوه و ههوڵدهدرێت پڕۆسهكه سەرجەم هاوڵاتیان بگرێتهوه. حەسناوی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران بە بەشداری لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان، رایگهیاند، یەکشەممەی داهاتو وەزارەتهكهی خزمەتگوزاریی یاسای بیمەی تەندروستی دەستپێدەکات، یاساکە هەمو ئاسانکارییەک بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان دهكات لەڕوی خزمەتگوزاری تەندروستییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بیمەی تەندروستی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی کارەبا، پەروەردە و پەیوەندییەکان دەگرێتەوە، جگە لە دەستەی مافی مرۆڤ هەروەها ئەنجومەنی خزمەتگوزاری و نوسینگەی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداریەتی گشتی.
وەزیری تەندروستی عێراق باسی لهوهشكرد، خزمەتگوزارییە پاڵپشتیكراوەكان زیاتر پێشكەشی ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت كە دەیانگرێتەوە لەگەڵ خێزانەكانیان و 100 هەزار كەسیش كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، خزمەتكوزاری نیمچەخۆڕاییان پێشكەش دەكرێت.
ئهوهشی خستهڕو، ئەو فەرمانبەرانی بیمەی تەندروستی دەیانگرێتەوە مانگانه بهڕێژهی 1%ی موچەكانیان دەبڕدرێت.
