وەزیری داد پێشوازی لەهاوتا سۆماڵییەکەی دەکات
د.خالید شوانی وەزیری داد،ئەمڕۆ سێشەممە،لەنوسینگەی فەرمی خۆی پێشوازیکرد لەحەسەن موعەلیم مەحمود وەزیری داد ودەستووری کۆماری سۆماڵی فیدڕاڵی وشاندی یاوەری.
لەمیانی دیدارەکەدا هەردوولا گفتوگۆیانکرد لەبارەی هاریکاری نێوان وەزارەتی دادی عێراق ووەزارەتی دادی سۆماڵ بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بەئاڵوگۆڕی شارەزایی دادی وواژۆکردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات.
شوانی جەختی لەخواستی وەزارەتی داد کردەوە بۆ هاریکاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەکاندا وهەنگاونان بەرەو پتەوکردن وپەرەپێدانیان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی هەردوو وڵاتدا.
لای خۆیەوە وەزیری دادی سۆماڵ موعەلیم خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی بەرەخساندنی دەرفەتی سازکردنی ئەم دیدارە،وتاوتوێکردنی دۆسییە وبابەتەکانی پەیوەست بەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات،خواستی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ هاریکاری لەگەڵ عێراق وواژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی داد بۆ خزمەتکردنی هەردوو وڵاتی دووپاتکردەوە.
