وەزیری دارایی سوپرایزێک ئاشکرا دەکات: دەرماڵەی فەرمانبەران بەپێی خشتەیەکی نوێ یەکسان دەکرێت
ئەمڕۆ سێشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕایگەیاند، بەم نزیکانە گۆڕانکاریی بەرچاو لە مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێت، بەو پێیەی دەرماڵە بۆ سەرجەم فەرمانبەران یەکدەخرێت بەپێی خشتەیەکی نوێ کە ئێستا پەرەی پێدەدرێت.
وەزیر دارایی جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم هەنگاوە ئامانجی بەدەستهێنانی یەکسانی دامەزراندنە لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی هێزی کاردا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی سەقامگیری دارایی فەرمانبەران". ئاماژەی بەوەشکرد، "خشتە نوێیەکە مەرجەکانی دادپەروەری و هاوسەنگی لەبەرچاو دەگرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت کاردەکات بۆ دانانی میکانیزمێکی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەموارکردنانە بە زووترین کات".
فەرمانبەران چاوەڕوانی وردەکاری زیاترن سەبارەت بەم هەنگاوە، کە دەتوانێت لە بنەڕەتدا سیستەمی مووچە بگۆڕێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پرسیارەکان سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی و تا چەند هەموو بەشەکانی حکومەت دەگرێتەوە.
