وەزیری درەوەی سعودیە:ئەمریکا ئامادەی گفتۆگۆکردنن سەبارەت بە دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین
وەزیری درەوەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا و لەنێویاندا ئەمریکا، ئامادەی گفتۆگۆکردنن سەبارەت بە دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین لەپێناو سەقامگیربوونی دۆخی غەززە و کۆتایی هاتنی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیل.
ئەمیر فەیسەڵ وەزیری درەوەی سعودیە رایگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە جاران پێداگری لەسەر پێویستی ئاگربەست لە غەززە دەکەن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هاوڕان لەسەر ئەوەی چارەسەری گرژییەکان دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینە
ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین و کۆتایی هاتنی جەنگ و گرژییەکان.
ئەوەشی خستە روو، ، پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە غەززە لە ئەستۆی هەموواندایە، لەڕێگەی هێنانەکایەی هاوکارییەوە و پێویستە چارەسەری کێشەکانی نەگەیشتنی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە بکرێت.
باسی لەوەش کرد، کاردەکەن بۆ بەستنی ئاگربەست لە غەززە و کشانەوەی سوپای ئیسڕائیل لە ناوچەکە، هەرچەندە تاکە رێگا بۆ سەقامگیری و ئاسایش لە غەززە و ئیسڕائیلیش دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینە.
