وەزیری دەرەوە: لەگەڵ تورکیا بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئاو واژۆ دەکەین
ئەمڕۆ یەکشەممە"فۆاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق،دووپاتی کردەوە کە عێراق لەگەڵ تورکیا بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئاو واژۆ دەکات.
"حسێن"لە وتارێکدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی، کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا مێژووییە،ئاماژەی بەوەشدا کە کە سەردانەکەی "هاکان فیدان" بۆ بەغدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئاوە کە گرنگی هاوبەشی بۆ هەردوو وڵات هەیە.
وەزیری دەرەوە ڕوونیکردەوە : دۆسیەی ئاو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا تاوتوێ کرا، کە لە نێوان عێراق و تورکیا 26 یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە.
وتیشی: بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئاو لەگەڵ تورکیا واژۆ دەکرێت .
ڕاشیگەیاند : کە عێراق پشتگیری لە گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات، و هیوادارین بگەنە چارەسەرێک کە هەمووان پێی ڕازی بن.
