وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا پێشێلکاریی جیددی ئەنجامداوە
لە یەکەمین لێدوانی دیپلۆماسی لایەنی ئێرانی دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە کە ئەمریکا پێشێلکاریی جیددی ئەنجامداوە، ڕوداوەکانی ئەم بەیانییە ترسناکن و لێکەوتەی سەختی دەبێت، پێویستە هەمو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتوەکان نیگەران بن لەم ڕەفتارە تاوانکاریه.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لە پهیامێكدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" باسی لهوهكردوه، "ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران، پێشێلکارییەکی گەورەی میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان، یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجامداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوداوەکانی ئەم بەیانییە ترسناکن و لێکەوتەی سەختی دەبێت، پێویستە هەمو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتوەکان نیگەران بن لەم ڕەفتارە تاوانکاری و بێ یاسا و لەڕادەبەدەر مەترسیدارە.
وهزیری دهرهوهی ئێران جەختیشی لەوەکردەوە، "بەپێی میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان و بڕگەکانی کە ڕێگە بە وەڵامدانەوەی ڕەوا دەدات لە بەرگریکردن لە خۆیدا، ئێران 'هەمو بژاردەکانی تەرخان دەکات' بۆ بەرگریکردن لە سەروەری خۆی دوای هێرشەکانی ئەمریکا".
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا "کاردانەوەی درێژخایەنی" دەبێت.
