وەزیری دەرەوەی ئێران:رژێمی زایۆنی لە غەزرە تاوانی شەڕ و جینۆساید دەکات
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاتی گەیشتنی بە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، لە کۆبوونەوەی پلە باڵای وەزیران سەبارەت بە پرسی دۆخی مافی مرۆڤ لە غەززە قسەی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەیەکدا لە ژنێڤ وتی کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە خەڵکی غەززە لە دوو مانگی ڕابردوودا بەبێ هیچ گومانێک بە نموونەی ڕوون و ئاشکرای تاوانەکانی جەنگ و جینۆساید زانی.
وەزیرانی دەرەوە و بەشێک لە دیپلۆماتکارە باڵاکانی بەشدار لەم کۆبوونەوەیە، بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە قەیرانی ئێستای فەلەستین و ڕێگاکانی کۆتایی هێنان بە هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی گەل لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا دەربڕی.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە میانەی وتارەکەیدا بۆچوونی ئێرانی سەبارەت بە دۆخی قەیرانی فەلەستین و بارودۆخی ترسناکی مرۆیی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا لە ئەنجامی بەردەوامی هێرشەکانی تاوانبارانی ڕژێمی زایۆنی دەربڕی.
ئەمیر عەبدۆڵاهیان وتی کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر به خه ڵکی غەززه له دوو مانگی ڕابردوودا بێ گومان به نموونه ی ڕوون له تاوانه کانی جه نگ و جینۆساید زانی.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کردەوەی کاریگەر بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ هێرشەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و ڕاگرتنی تاوانەکانی ئەم ڕژێمە لە کەرتی ڕۆژئاوا و ناردنی هاوکاری مرۆیی بە ئەرکی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبرد.
ناوبراو ڕەفتاری نامرۆڤانەی ڕژێمی ئیسرائیلی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی دیل فەلەستینی لە کەرتی غەززە وەک نموونە و نیشانەی سروشتی داعشی ڕژێمی ئیسرائیلی هێنایە ئاراوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی لەوە کردەوە کە هەڵنەگرتنی هەنگاوی خێرا بۆ ڕاگرتنی هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل لە دژی هاووڵاتییان لە غەززە دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازنەی شەڕەکە لە دەرەوەی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە.
