وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ وەزیری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەفریقای باشوور کۆبووەوە
فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشووری داوای لەوڵاتە کرد وەبەرهێنان لە عێراق بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی ئازاری 2024، لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ نالیدی باندور، وەزیری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەفریقای باشوور کۆبووەوە و داوای لە وەزیرەکەی ئەفریقا کرد وەبەرهێنان لە عێراق ئەنجام بدەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا لەبارەی بارودۆخی ناوچەکەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە و فوئاد حسێن سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی باشووری ئەفریقا دەربڕیووە.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لە هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکەی کردووە لە بونیادنانی ئابووریی عێراق و هەمەجۆرکردنی داهاتدا و داوای لە کۆمپانیاکانی ئەفریقای باشوور کردووە، بەشداربن لە وەبەرهێنان لە عێراق و بانگهێشتی وەزیرەکەی ئەفریقای باشووری کردووە سەردانی عێراق بکات.
