وەزیری دەرەوەی لوبنان داوای لێبوردنی كردوه کە لە ئێستادا بانگهێشتنامەیەک بۆ سەردانی تاران قبوڵ نەکردوە
ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی لوبنان بڵاویکردەوە، یوسف ڕەجی وەزیری دەرەوەی لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، داوای لێبوردنی كردوه کە لە ئێستادا بانگهێشتنامەیەک بۆ سەردانی تاران قبوڵ نەکردوە، هەروەها پێشنیاری کردوە لەبری ئەوە کۆبونەوەیەک "لە وڵاتێکی سێیەمی بێلایەن کە ڕێککەوتنی لەسەربێت" ئەنجام بدرێت.
یوسف ڕەجی وەزیری دەرەوەی لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردوه، به‌هۆی "دۆخی ئێستا"وه ناتوانێت بانگهێشتكردنی بۆ تاران قبوڵ بكات و بڕیاری سه‌ردانكردنی بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی وردەکاری زیاتر بخاتەڕو.
وەزیری دەرەوەی لوبنان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سه‌رداننه‌كردنی بۆ تاران "بە مانای ڕەتکردنەوەی گفتوگۆ نییە، بەڵکو کەشوهەوای گونجاو نیه بۆ ئه‌و سه‌ردانه"، هه‌ربۆیه داوای لێبوردن ده‌كات.
هەفتەی ڕابردو عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی هاوتا لوبنانییەکەی کرد بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی تاران بکات و تاوتوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان بکات.
