وەزیری سامانە سروشتییەكان هۆکارەکانی نەناردنی نەوت ئاشکرا دەکات
وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاشكرایكردووە، کێشەی سەرەکی بەردەم هەناردەی نەوت ئەوەیە، وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت زۆرە، هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمپانیاکان لە کەرتی نەوتدا وەبەرهێنانیان کردووە.
باسی لەوەشكردووە، عێراق ساڵانە چەندین تریلیۆن دینار بۆ کەرتی نەوتەکەی تەرخان دەکات، بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازە، لە عێراق کەرتی گشتییە و لە هەرێمی كوردستان کەرتی تایبەتە.
وەزیری سامانە سروشتییەكان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتویەتی، عێراق ساڵانە چەندین تریلیۆن دینار بۆ کەرتی نەوتەکەی تەرخان دەکات، ئێستا عێراقیش گەیشتووەتە ئەم قەناعەتە دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەوەشی روونكردەوە، بڕیارە رۆژی یەكشەممە 9ـی ئەم مانگە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت سەردانی بەغداد بکات، چاوەڕێ دەکەین بەمنزیکانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.
