وەزیری ناوخۆ دیواری کۆنکریتی سنووری نێوان عێراق و سوریا دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،دیواری کۆنکریتی نێوان سنووری عێراق و سوریای کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە:- ئەمڕۆ یەکشەممە "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ، بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزە سنوورییەکان و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی ،ئەو دیوارە کۆنکرێتییەی کردەوە کە لە ناوچەی باغوز لە نێوان سنووری عێراق و سوریا دروستکرابوو.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-دیوارە کۆنکریتییەکە بەشێکە لە زنجیرەیەک قەڵای گەورەی ئەمنی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان فەرمانی دروستکردنی بۆ دراوە، کە بەشێکە لە کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی سنووری عێراق و سوریا و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی تیرۆریستی داعش.
بەپێی بەیاننامەکە وەزیری ناوخۆ ژمارەیەک خاڵی ئەمنی کەرتە سنوورییەکانی بەسەر کردەوە کە لەوێ جێگیرکراون، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی سەرکردایەتی هێزە سنوورییەکانی کرد بەو پێیەی هێڵی یەکەمی بەرگریکردنن لە عێراق.
