وەزیری ناوخۆ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کارکردن لەسەر سیستەمی بەدیل بۆ هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کارکردن لەسەر سیستەمی بەدیل بۆ هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی. فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:- لە ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتنی گەورە،کە تێیدا پۆلیسە قارەمانەکانی فیدراڵی سەرسوڕهێنەرترین داستانی سەرکەوتن و قارەمانێتیان تۆمار کردن و چەندین شەهیدیدا،وەک وەفا بۆ نیشتمان و گەلی خۆشەویستمان،کە بوویە هۆی لەناوبردنی چەتە تیرۆریستیەکانی داعش و ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان و بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە،هەروەک بەوبۆنەیەوە ،بە ڕەزامەندی وەزیری ناوخۆ"عەبدولئەمیر شەمەری" و بە هەوڵ و بەدواداچوونی فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، لیوا "صالح ناسر عامیری" ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر سیستەمی بەدیل بۆ هەموو تیمەکان و پێکهاتەکان و یەکەکانی فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی. ئاماژەی بەوەشکرد:- بڕیارەکە لە 1/1/2024ەوە جێبەجێ دەکرێت.
