وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسێکی ئەمنی بەریتانیا تاوتوێی پرۆسه‌ی چاكسازی هێزەکانی پێشمەرگەیان كرد
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای بریتانیا "تاوتوێی پرۆسه‌ی چاكسازی هێزەکانی پێشمەرگەیان كرد".
لە راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووە، ئه‌مڕۆ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی له ئه‌دمیراڵ ئێدوارد ئاڵگرین راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری شانشینی بریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ئاندرۆ بیزلی كونسوڵی گشتیی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی سه‌ربازی یاوه‌ریان كرد.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه و گه‌وره ڕاوێژكاری بریتانیا باسیان له دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد، به تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی و ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی له سایه‌ی پێشمه‌رگه‌وه به‌ده‌ستهاتوه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی ڕۆڵی باڵای بریتانیای كرد به تایبه‌ت له هاوكاری و پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، "بریتانیا له گشت قۆناغه جیاجیاكاندا پاڵپشتی گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوه، به تایبه‌ت له تێكشكاندنی داعش، مه‌شق و راهێنان و ڕاوێژدان به هێزی پێشمه‌رگه، پاڵپشتیكردنی له ڕوی لۆجیستیه‌وه"، بۆ ئه‌مه‌ش، وه‌زیری پێشمه‌رگه سوپاسی ڕۆڵی باڵای كونسوڵی گشتیی، ئه‌فسه‌رانی باڵا، راوێژكارانی به‌رگری، و سه‌ربازانی بریتانیای كرد له هه‌رێمی كوردستان كه به‌رده‌وام هاوكاریانن.
له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌دمیراڵ ئاڵگرین جه‌ختی له به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان و پاڵپشتی و پشتیوانی بریتانیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه، به تایبه‌ت له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی، راشیگه‌یاند، "هێزی پێشمه‌رگه پارێزه‌ری ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه و ده‌ستكه‌وتی مه‌زنی به‌ده‌ستهێناوه، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه و پشتیوانتان ده‌بین".
