وەزیری پەروەردە دۆسییەی وانەبێژی بێبەرامبەر دادەخات و هەڕەشە لە سەرپێچیکاران دەکات بە سزادان
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامس جبووری ، داخستنی دۆسیەی وانەبێژانی خۆبەخشی دووپات کردەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامس جبووری کۆتایی بە مشتومڕ لەسەر بابەتی وانەبێژانی خۆبەخش لە قوتابخانەکاندا هێنا."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری پەروەردە "داخستنی کۆتایی ئەم دۆسیەیەی دووپاتکردووەتەوە، و بەوەی هیچ گرێبەستێک لەدەرەوەی چوارچێوەی یاسایی ئەنجامنادرێت"، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە دەکات کە "بەتەواوی پابەندبن بەو پەیڕەوانەی دەرچووە، هەر بەڕێوبەرایەتییەک سەرپێچییان بکات، لێکەوتەکان و سزای یاسایی بەسەریاندا دەسەپێنرێت."
وەزیری پەروەردە جەختی کردەوە لە "پێویستی چالاککردنی ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سەرپەرشتی پەروەردەیی و دەستپێکردن بە چڕکردنەوەی بەدواداچوونی مەیدانی لە ڕێگەی سەرپەرشتیارانەوە بۆ زانینی ئاستی جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییە، لە هەنگاوێکدا کە ئامانجی بەدیهێنانی دادپەروەریی کارگێڕی و ڕێکخستنی کاری پەروەردەییە

