وەزیری پەروەردەی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێشنیارێکی لیژنەی بەدواداچوونی پەروەردەی دەرکرد
وەزیرى پەروەردەى عێراق بڕیاریدا ئەو پێشنیارە هەڵبوەشێنێتەوە کە رێگرى دەکات لە پەروەردەکاران لە فەیسبوک و میدیاکان بابەت بڵاو بکەنەوە یان هەڵوێستى سیاسى دەرببڕن.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو پێشنیارەى لیژنەی بەدواداچوونی پەروەردە دەریکرد.
نوسراوێک بە ژمارە 24015 لە رۆژى 2ـى ئایاری 2024، دەرچووە کە تیایدا هاتووە، بە پشتبەستن بە یاساو رێنماییەکان، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی و هۆبەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، کارگێڕی قوتابخانە وپەیمانگاکان، هەموو دەرکەوتنێکی میدیایی فەرمانبەران لە کەناڵەکان و بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە بکرێت.
بەپێى نوسراوەکەى پەروەردەى عیراق، باس لەوە کراوە کە ئەو نوسراوەى بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە سزادانى پەروەردەکاران و مامۆستایان، تایبەت بووە بە یەک قوتابخانە نەک کۆى پڕۆسەى پەروەردە.
جەختیش دەکەنەوە لە بڕواکانیان لە پاراستنى ئازادى رادەربڕین.
