وەزیری کار: كۆنفرانسی كاری عەرەبی ڕاسپاردە و چارەسەری گونجاو بۆ دامەزراندنی گەنجان دێنێتە ئاراوە
ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پشتڕاستی كردەوە كە كۆنفرانسی كاری عەرەبی ڕاسپاردە و ڕێگەچارەی گونجاو بۆ دامەزراندنی گەنجان دێنێتە ئاراوە.
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی لە وتارێکیدا لە میان کارەکانی کۆنفڕانسی کاری عەرەبی کە لە بەغدای پایتەخت بەرێوە دەچێت وتی: كۆنفرانسی كاری عەرەبی دوای پچڕانی 36 ساڵە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت و بەردەوامیش دەبێت بۆ ماوەی چوار ڕۆژ.
ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێك لەو پرسە سەرەكییە گرنگانەی كە كۆنفرانسەكە تاوتوێی كردووە بریتییە لە زیرەكی دەستكرد و كاریگەرییەكانی لەسەر بازاڕی كار، كۆنفرانسەكە كۆمەڵێك پەیوەندی دەخاتە بەردەم هێرشی زیرەكی دەستكرد و كاریگەرییەكانی لەسەر بازاڕی كار و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ بازاڕی كار بە بوونی ملیۆنان كەسی بێكار لە جیهانی عەرەبیدا بۆیە زیادكردنی زیرەكی تەكنەلۆژیای دەستكرد بەشدار دەبێت لە زیادكردنی بێكاری، بۆیە كۆنفرانسەكە پێشنیارەكان بۆ چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاستەنگانە و پەرەپێدانی چارەسەری گونجاو بۆ گەنجانی عەرەب دابمەزرێنن.
