پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ڕووداوەکەی سلێمانی داوای خۆگرتن و سەروەری یاسا دەکات
مەكتەبی سیاسیی پارتی راگەیاندراوێكی لەبارەی رووداوەكەی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بە رێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، دەشڵێت، "هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان نەکات، پێویستە رابگیرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٥، مەكتەبی سیاسیی پارتی لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەنجام و لێکەوتەکانی رووداوەکەی بەرەبەیانی ٢٢ـی ئاب، کە بەداخەوە چەندین قوربانیی لێ کەوتەوە، بوونە هۆی نیگەرانیی خەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێم."
وتیشی، پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بە رێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، هەر کار و کاردانەوەیەک کاریگەری خراپی لەسەر سەقامگیری و پێکەوەژیان و ناوبانگی هەرێم هەبێت، بە باشی نازانین."
دەشڵێت، داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دان بەخۆیاندا بگرن، پارێزگاری لە سەروەریی یاسا و دامەزراوەکان بکەن، هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان نەکات، پێویستە رابگیرێت.
