پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە کاسبکارانی بازاڕە میللیەکان
بەپێی راگەیاندراوێگی پارێزگای هەولێر، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ـی ئایاری 2024)، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئامادەبوونی هێمن قادر و مه‌سعوود كاڕه‌ش، جێگرانی پارێزگار و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، یاریده‌ری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار کۆبوونەوەیەکی تایبەت به لابردن و نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆیی، له بازاڕه میللییه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: "له‌پێناو رێگریكردن له دروستبوونی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه و دروستبوونی كاره‌ساتی گه‌وره، پێویسته رووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره‌كانی زێده‌ڕۆیی له بازاڕه میللییه‌كان ببنه‌وه و كه ده‌بنه هۆكاری زیانگه‌یاندن به سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و كاسبكاران، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه به‌ره‌و وه‌رزی هاوین و گه‌رما ده‌چین".
ئاماژە بەوەشكراوە، ئومێد خۆشناو جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته لێپێچینەوە یاساییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شێوازێكی زێده‌ڕۆیی بگیرێته به‌ر و لە ئەمڕۆهوه چاوپۆشی له هیچ كه‌س و لایه‌نێک نه‌كرێت.
