پاكستان پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئێران له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل ڕاده‌گه‌یه‌نێت
وه‌زیری به‌رگریی پاكستان پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئێران له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ هاوكات یه‌كڕیزیی جیهانی ئیسلامیی له‌م بارودۆخه‌دا به پێویست ده‌زانێت.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، خواجه ئاسیف، وه‌زیری به‌رگریی پاكستان له گوته‌یه‌كدا له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئێران كرد، هاوكات پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئێران دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیی له تاران و به‌رژه‌وه‌ندیی ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ن.
خواجه ئاسف هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل پەلاماری یه‌مه‌ن، غه‌ززه و ئێرانی دا، یه‌كڕیزیی جیهانی ئیسلامی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل بووه‌ته پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی.
وه‌زیری به‌رگریی پاكستان، هانی وڵاتانی ئیسلامیشی دا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنن، هاوكات داوای له ڕیكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بكات و وڵاتانی ئیسلامیش
