پاپای ڤاتیكان گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ڕۆما به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی
ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵیا (ANSA) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیكان گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ڕۆما به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه توشی ئه‌نفلۆنزا بوه.
پاپای ته‌مه‌ن 87 ساڵ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاربو دیدارێكی هه‌فتانه ئه‌نجامبدات و وتار بخوێنێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وتاری نه‌خوێنده‌وه، ئاماده‌ی دیداره‌كه‌ش نه‌بو، ئه‌ركه‌كه‌ی به یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی سپێردرا و به ئاماده‌بوانی وت كه هه‌ست به باشی ناكات.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ڤاتیكان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبو، پاپا فڕانسیس به‌هۆی توشبونی به ئه‌نفلۆنزای سوكه‌وه كۆبونه‌وه‌كانی كه بڕیاربو ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجامبدات، سه‌رجه‌میانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
پاپا فڕانسیس ته‌مه‌ن 87 ساڵ ڕۆژانی شه‌ممه، جگه له كۆبونه‌وه تایبه‌ته‌كان، كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڤاتیكان ئه‌نجام ده‌دات.
پاپا له چه‌ند مانگی ڕابردودا چه‌ندجارێك توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بوه و به‌هۆی نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا و هه‌وكردنی سییه‌كان ناچار بوه گه‌شتێكی بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (COP28) له دوبه‌ی له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
