پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.. ئینگلتەرا لە ئەندۆرای بردەوە
لە میان پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ئینگلتەرا لە ئەندۆرای بردەوە و سربیا شکستی بە لاتڤیا هێنا.
لە یاریەکانی کۆمەڵەی 11 ئینگلتەرا میوانداریی ئەندۆرای کرد.
گێمی یەکەم، تیمی تۆماس تۆخێل بە هێرشبردن دەستیپێکرد، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئینگلتەرا لە خولەکی 25 کریستیان گارسیای بەرگریکاری هەڵبژاردەی میوان بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد ئەو گێمەش بەو تاکە گۆلە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە بە هەمان ریتم درێژەی کێشا، دیکلان رایس لە خولەکی 67 گۆڵی دووەم و دڵناییی بە ئینگلتەرا بەخشی، ئەو گۆڵەش کۆتایی بە سیناریۆی یارییەکە هێنا.
سەرەنجام یارییەکە بە دووگۆڵی بێوەڵام لە سودی ئینگلتەرا کۆتایی هات، و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.
لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەش هەڵبژاردەی سربیا بە گۆڵێکی بێبەرابەر بردنەوەی بەسەر لاتڤیا بەدەستهێنا و خاڵەکانی بۆ حەوت خاڵ بەرزکردەوە.
