پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی (18ـی تشرینی یەکەمی 2024)، کاتژمێر حەوتی بەیانی لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی تری عێراق دەستیپێکرد و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بوو.
بەگوێرەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیکەی 216 هەزار کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە.
لە بازنەی هەولێر 89 هەزار و 791 کەس مافی دەنگدانی هەیە، لە سلێمانی 78 هەزار و 661 کەس، لە دهۆک 46 هەزار و 556 دەنگدەری تایبەت هەیە و لە هەڵەبجەش 952 کەس.
لەکاتێکدا بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو (20ـی تشرینی یەکەمی 2024)، هەڵبژاردنی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، کە بەپێی تۆمارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، زیاتر لە سێ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانی و کاندیدی سەربەخۆ، هەوڵی بە دەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن کە پێنج لەو کورسیانە بۆ کۆتاکان تەرخان کراوە.
كلمات مفتاحية
- دەنگدانی تایبەت
- هەرێمی کوردستان
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
- خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
- هەڵبژاردن
- هەولێر
- سلێمانی
