پرۆژەیەک بۆ چاکسازی لە سێکتەری باج لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت
ئەمڕۆ سێشەممە ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە : لەکۆبونەوەکە گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی كاری تیمە هاوبەشەكان كرا كە ماوەی چەند رۆژێكە بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی وردبینی لە داهات و خەرجیی سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2025 لە هەرێمی كوردستانن.
ئاماژەبەوەکرا، وەزیری دارایی وەك هەمیشە ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكانی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی دووپاتكردەوە و رایگەیاند، “هەرچی داتا و زانیاریی پێویست و بەردەست بێت دەخرێتە بەردەم تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان”.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا وەزیری دارایی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراقی لەسەر ئاستی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ تیمە هاوبەشەكان روونكردەوە كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەوانەی تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاتر بووە رەوانەی خانەنشینیكراون و بەشێك لەوانەشی كەسوكاری شەهید و زیندانییانی سیاسی بوون بە پێی بڕگەیەكی یاساكە خزمەتیان بۆ درێژكراوەتەوە و هاوكات كورتەیەكیشی لەسەر دوایین هەنگاوەكانی پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچە لە خستەڕوو و ڕایگەیاند، بەپێی ئەو پلان و بەرنامانەی دانراون لە ئەمساڵدا زۆربەی مووچەخۆران دەبنە خاوەن هەژماری بانكی خۆیان و پرۆسەكەش بەباشی بەڕێوەدەچێت.
